زاری كرمانجی :
سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند “ئەگەر دوژمنان پیاوی جەنگن، با بیكەن، ئێمە ئامادەین و لە مەیدانین، نەك بژێوی و گوزەرانی خەڵك بە ئامانج بگرن.”
مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران لە دیدارێكدا لەگەڵ سەركردە ئاینییەكان و دەستەبژێر و بازرگانانی هیندستان، رایگەیاند “ئەگەر بڕیارە شەڕ ڕووبدات، دەبێت شەڕی لایەنی بەرامبەر بكەیت؛ بەڵام بەئامانجگرتنی ژێرخان و بژێوی و ژیانی خەڵك كردەوەیەكی نامرۆڤانەیە.”
زیاتر گووتی “داخستنی ڕێگای ئاو و خۆراك یا دروستكردنی كۆت و بەند بۆ خەڵك بە ئامانجی ناچاركردنی میللەتێك بۆ تەسلیمبوون، لەگەڵ پرەنسیپەكانی مرۆڤدا یەكناگرێتەوە”.
پزێشكیان روونیشكردەوە ” نەتەوەی ئێران لەسەر بنەمای بیروباوەڕی ئینسانی و مەزهەبی خۆی، ملكەچی گوشار و چەواشەكاری نابێت”.

































































