زاری كرمانجی-سۆران
له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، بۆمبێكی چێندراو به هه‌مه‌رێكی سوپای عێراقدا ته‌قییه‌وه و ئه‌فسه‌رێك و سێ سه‌رباز بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی ئه‌یلوولی 2026 میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له زنجیره چیای غه‌ڕه، له سنووری قه‌زای دووبزی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، بۆمبێكی چێندراو به هه‌مه‌رێكی فه‌وجی سێی لیوای 32ی فیرقه‌ی هه‌شتی سوپای عێراقدا ته‌قییه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، به‌هۆی ئه‌و تهقینهیهوه ڕائیدێك و سێ سه‌رباز بریندار بوون و ته‌قینه‌وه‌كه‌ش له‌و كاته‌دا ڕووی داوه كه هێزه سه‌ربازییه‌كه، سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنین بوون به دوای تۆمه‌تباران له ناوچه‌كه‌دا.

































































