وەرزش – زاری کرمانجی:
دوای پەیوەندیکردنی بە ڕێزی نەسری سعودی، ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانی لەبارەی ڕۆناڵدۆوە نهێنییەک ئاشکرا دەکات.
خۆسێ فلێکس دیاز، ڕۆژنامەنووس لەپێگەی (ماڕکا)، لە بەدواداچوونێکدا دەریخستووە، کە ڕیال مەدرید خەونی ڕۆناڵدۆ بووە و، ویستوویەتی دووبارە درێسی مێرەنگێ بپۆشێت، بەڵام خەونەکەی لەبار براوە.
دیاز، ئەوەشی دەرخستووە: “هەڵوێستی یانەی شاهانە زۆر ڕوون بووە لەدوای ساڵی 2018، ئەو ساتەی دۆن ڕیزەکانی یانەکەی جێهێشت و، نەیانویستووە بیگەڕێننەوە و، هەرگیز بیریان لەو بابەتە نەکردووەتەوە سەرەڕای دەنگۆکانی ئەم دوایانە.
ئەو ڕۆژنامەنووسەی ماڕکا، درێژەی پێدەدات: “یانەکە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بڕیارێکی ستراتیژی دا، ئەویش پشتکردنە لە بەرژەوەندی کەسی و، دانانی ڕێکخستنێک بۆ ژووری جلگۆڕین. هاوکات یانەکە پێویستی بە هێرشبەر نەبووە، بەبێ گوێدانە قەبارەی یاریزانەکە. ڕۆناڵدۆ، لەم دواییانەدا دەهاتە مەدرید، بەڵام بە هۆکاری تایبەتی و بوونی ماڵێکی لە پایتەخت.
فلێکس دیاز، نایشارێتەوە” پەیوەندییەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە سۆزێک زیاتر نەبوو، هاوکات ئانچیلۆتی، پێنجشەممەی ڕابردوو بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو: پێویستمان بە هێرشبەر نییە لە گواستنەوەی زستانەدا. ئەگەر پێویستمان بێت، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین بژاردەیە.
ڕۆناڵدۆ، بەگوێرەی گرێبەستێک بۆ ماوەی 2 وەرز و نیو، ڕووی کردووەتە نەسری سعودی، هاوکات وەک باڵیۆزی ئەو وڵاتە کار بکات بۆ وەرگرتنی کەیسی میوانداریکردنی مۆندیالی 2030.