نەوەی نوێ لە رێگەی گووتەبێژەكەیەوە رایگەیاند، بەشداری لە حكوومەتی داهاتووی هەرێم ناكەن و بە ئۆپۆزسیۆنی دەمێننەوە.
هیمداد شاهین گووتەبێژی نەوەی نوێ لە پۆستێكی فەیسبووك كە كەناڵەكانی نزیك لە شاسوار عەبدولواحێد بڵاویان كردووەتەوە رایگەیاند” نەوەی نوێ بەشداری حكوومەت ناكات و وەك ئۆپۆزسیۆن دەمێنێتەوە”.
گووتەبێژەكەی نەوەی نوێ هیچ روونكردنەوەێكی دیكەی لەمبارەیەوە نەداوە.

































































