سعوودیە؛ سیستەمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە (إنذار) لە مەككە لێ درا
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرگری شارستانی سعوودیە، ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی ئەیلوولی 2026، سیستەمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی لە مەككە و جدە و تایف كارا كرد .
بەرگری شارستانی سعوودیە پێشتر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوكردبووەوە”ئاگاداركردنەوەیەك لە سیستەمی نیشتمانی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بۆ حاڵەتە فریاگوزارییەكان لە مەككە چالاك كرا بۆ ئاگاداركردنەوە لە مەترسییەك.”
هاوكات كۆمەڵێك ڕێنمایی بڵاو كردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەكات لە كاتی مەترسییەكاندا پابەند بن پێیەوە .”

































































