مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی هێزە چەكدارەكانی یەمەن، عەمید یەحیا سەریع، ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا سعوودیە ٥٤ هێرشی ئاسمانی بە ئامانجەكانی پارێزگاكانی تەعز، لەحج، ئەلجەوف، مارب و حەجە كردووە. ڕوونیشی كردەوە، هێرشەكان لەلایەن فڕۆكەی ئێف 15 و تایفون ئەنجام دراون، كە لە بنكەی ئاسمانی خەمیس موشەیت و تایفەوە بەرزبوونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی (سەبا) لە شاری سەنعا بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردوومانی پردی ئەلبەرح لە شارۆچكەی مەقبنە لە ڕۆژئاوای تەعز، دوو منداڵ كوژراون و هاووڵاتییەكی مەدەنیش بریندار بووە.
هاوكات كەناڵی (ئەلمەسیرە) لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازی یەمەنەوە بڵاوی كردەوە، هێزەكانی یەمەن كۆبوونەوەی هێزەكانی سعوودیەیان لە بیابانی ئەلجەوف لە باكووری ناوچەكە كردووەتە ئامانج…

































































