مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێكی دا داوا لە سەركردایەتی سیاسی وڵاتەكەی دەكات كە خۆیان لە هێرشكردنە سەر حووسییەكان لە یەمەن بە دوور بگرن و خۆیان لە هەر ئۆپەراسیۆنێك بپارێزن كە ئیسرائیل لە پێشەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵیاندا دابنێت و لەبری ئەوە سەرنجیان لەسەر هەوڵە سیاسییەكان بێت.
بەرپرسانی باڵای ئەمنی بە ڕۆژنامەی (هارێتز)یان ڕاگەیاندووە كە لەمیانی گفتوگۆ داخراوەكاندا كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجام دراون، جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە لەم قۆناغەدا گرنگی بدرێت بە هەوڵێكی سیاسی بۆ بنیاتنانی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، ئەمەش دوای گرتنی شاری مۆخا و خاڵە ستراتیژییەكانی دیكە لەلایەن حووسییەكانەوە لە گەرووی باب مەندەب.
سوپای ئیسرائیل پێی وایە كە هەڕەشەی حووسییەكان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و هەروەها مەترسی كۆنترۆڵكردنی گەرووەكە كاریگەرییەكی فراوانی لەسەر سەقامگیری ئابووری جیهانی و بۆ ڕێڕەوی كەشتیوانی هەیە.

































































