جۆ ویلسۆن، نوێنەری کۆمارییەکان پڕۆژە یاسایەکی بە ناوی “یاسای ئازادی یەمەن لە [کۆماری ئیسلامی] ئێران” پێشکەش کرد، کە بە وتەی ئەو ئامانجی پشتیوانیکردنە لە هەوڵەکانی گەلی یەمەن بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان لە دەستی یاخیبووانی حوسییەکان و کۆماری ئیسلامی.
ئەم پڕۆژە یاسایە سزای ئامانجدار بەسەر یاخیبووانی حوسی و لایەنگرانیان دەسەپێنێت و پشتیوانی لە حکومەتی شەرعی و دانپێدانراوی نێودەوڵەتی یەمەن دەکات.
ویڵسن لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، یاخیبووانی حوسییەکانی بە “بوکەڵەی بیانی” کۆماری ئیسلامی وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو گرووپە هیچ پەیوەندییەکیان بە خەڵکی ڕەسەنی یەمەنەوە نییە.
ناوبراو دروستکردنی “کۆلۆنییەکی نوێی ئێرانی لە کەنداوی عەدەن بە قبوڵنەکراو ناوبرد، بە ئاماژەدان بە بوونی حوسییەکان و چالاکییە چەکدارییەکانیان بۆ بەدەستهێنانی خاکی زیاتر.
نوێنەری کۆمارییەکان هەروەها وتی یاخیبووانی حوسییەکان “ڕقیان لە گەلی یەمەنە و گەلی یەمەنیش ڕقیان لێیانە”.
وتی حوسییەکان وەک بەشار ئەسەدی “بێبەزەیی” لە کۆتاییدا “دەچنە زبڵدانی مێژوو”.

































































