زاری كرمانجی-سۆران:
لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ نزیكەی 25 هەزار گەشتیار روویان كردۆتە شوێنە گەشتیارانی ئیدارەی سۆران.
لەمبارەوە فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” بەپێی ئامارەكانمان لەماوەی پێنج ڕۆژی پشووی سەری ساڵی نوێ، نزیكەی 25 هەزار گەشتیار روویان لە سنووری ئیدارەی سۆران كردووە”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” تا ئێستا هیچ رووداوێك لەناو گەشتیاران رووینەداوەو پلانەكانمان بە هاوكاری ئیدارەكانی ناوچەكە سەركەوتوو بووە بۆ پێشوازی كردنمان لە گەشتیاران.