محەممەد مەحموود- رواندز:
سەرۆکایەتی شارەوانی رواندز بەشێوەی زیاد کردنی ئاشکرا پارچەزەوییەک لە کەرتی 3 کانیەقوڕ دەفرۆشێت و داوا لەو کەسانە دەکات کە نیازی کڕینیان هەیە ڕۆژی سێشەممەی 29 ئەو مانگە لە کاتژمێر 10 ی بەیانی لە سەرۆکایەتی شارەوانی رواندز ئامادەبن.
چیایی محەممەد، سەرۆکی شارەوانی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” سەرۆکایەتیی شارەوانیمان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی پارچەی زەوی کەرتی 3 لە کانیەقوڕ بەشێوەی زیاد کردنی ئاشکرا دەفرۆشێت، هەر کەسێک نیازی بەشداریکردنی هەیە لە ڕۆژی سێشەممە 29_9_2026 کاتژمێر 10ی بەیانی لە سەرۆکایەتی شارەوانی ئامادەبێت، گەر ئەو ڕۆژەش پشووبێت ئەوا زیاکردنەکە دەچێتە ڕۆژی دواتر، پێویستە کەسی بەشدار بوو پێش بەشداریکردن بارمتەیەک سپاردە بکات بەڕێژەی ٪50 ، لە کۆی بەهای خەمڵێندراو تاوەکو 15 ڕۆژ دوای زیادکردنی ئاشکرا ناگەڕێتەوە بۆیان.

































































