به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
دوێنی 14ی ئه‌یلوولی 2026، فەریق شوان مەزهەر ڕواندزی، لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراقدا بوو، كه سه‌ردانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسایان كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی حكومه‌تی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ فه‌ڕه‌نسا، چه‌ندین گرێبه‌ست له نێوان هه‌ردوولا واژوو كران.
لە كاتی واژۆكردنی شەش گرێبەست، ( فه‌ریق شوان مه‌زهه‌ر ڕواندزی ) وەك نوێنەری عێراق دانیشتبوو بۆ واژوو كردنی گرێبەستەكانی نێوان فەرەنسا و عێراق، لە پشتەوەش هەردوو سەرۆكی فەرەنسا و سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاوەستا بوون.

































































