موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، ئاگاداری دانیشتوانی ناحیەی سمیلان لە سنووری قەزای چۆمان دەکاتەوە کە ئەمڕۆ، سێشەممە 15ـی ئەیلوولی 2026، لە نێوان کاتژمێر 10 تا 11ـی بەیانی، چالاکییەکی لەناوبردنی بەکۆمەڵی مین و پاشماوەی تەقەمەنییە جەنگییەکان لە سنووری ناحیەی سمیلانی سەر بەچۆمان ئەنجام دەدرێت.
ڕابەر ئەنوەر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، بەزاری کرمانجی گووت:” لە ماوەی ئەنجامدانی ئەم چالاکییەدا دەنگی تەقینەوەکان بەرز دەبێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین نیگەران نەبن و ئەم دەنگانە بە تەقینەوەی مەترسیدار لە ناوچەکە نەزانن.
ڕابەر ئەنوەر، گووتیشی:” ئەگەر هیچ شتێک ڕوونەدات، چالاکییەکە بەپێی پلانی دانراو ئەمڕۆ جێبەجێ دەکرێت.

































































