شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی :
كەم خەوی تەنها وا ناكات هەست بە ماندوێتی بكەیت بە درێژایی ڕۆژ, بەڵكو دەتوانێت توانای فێربوون و بیرهێنانەوەی زانیاریەكانت كەم بكاتەوە.
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی توێژەرانی زانكۆی كۆنكۆردیا دەریدەخات ئەنجامدانی نزیكەی 30 خولەك چالاكی جەستەیی بە ڕێژەی مامناوەند، وەك پاسكیلسواری، دوای ئەوەی شەوێك كە خەوی باشت نەبووە ، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەشێك لە دابەزینی توانای بیرەوەری. لە توێژینەوەكەدا ئەو كەسانەی تەنها 4.5 كاتژمێر خەوتبوون بەڵام پێش ئەنجامدانی پشكنینی بیرەوەری وەرزشیان كردبوو، ئاستێكی باشتریان لە كەسانی بێ خەو و ناچالاك ئەنجامداوە. بێگومان توێژەران جەخت لەوە دەكەنەوە كە هیچ شتێك ناتوانێت جێگەی خەوی پێویست بگرێتەوە، بەڵام وەرزشی بەردەوام دەتوانێت ڕێگەیەكی سادە بێت بۆ پاڵپشتیكردنی كاركردنی مێشك.

































































