ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ڕایگەیاند لە ڕۆژانی هەشت و نۆی ئۆکتۆبەری داهاتوو چوارەمین فێستیڤاڵی پایزەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەست پێ دەکات و بانگهێشتی جووتیاران و دەستڕەنگینان دەکات بۆ ئامادەکردنی فۆرمی بەشداری کردن
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران بڵاوی کردەوە؛ لە ڕێکەوتی ٨–٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، چوارەمین ڤیستیڤاڵی پایزەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەڕێوە دەچێت.
هاوکات؛ بانگهێشتی جوتیاران، ئاژەڵداران، هەنگەوانان، پیشەسازانی خۆراک، دەستڕەنگینانی کاری دەستی و خواردنی کوردەواری دەکەین، بە بەرهەمە خۆماڵییەکانیانەوە بەشداری بکەن.
بۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی فۆرمی بەشداری، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران یان بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی قەزاکان بکەن یاخود پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن.
750 451 1682
750 426 8258
750 465 8207

































































