شههلا سۆفی- زاری كرمانجی :
وەزیری تەندروستی ئێران وتی: تێچووی گواستنەوەی دەرمان دە هێندە زیادی کردووە، چونکە کاتێک ناتوانین بە کەشتی دەرمان هاوردە بکەین، ناچارین بارەکە بە فڕۆکە بگوازینەوە، نرخی دەرمانیش بەرز دەبێتەوە.
محهمهد رهزا زهفەرقەندی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلول لە میانەی گەشتێکیدا بۆ سیستان و بەلووچستان بە ئیسنای ڕاگەیاندووە، بەشێک لە کەرەستەی خاو بۆ ئەو دەرمانانەی کە پێشتر بە کەشتی هاوردە دەکران، ئێستا بەهۆی کێشەی گواستنەوەوە بە فڕۆکە هاوردە دەکرێن، کە زۆر گرانترە. ناوبراو هەڵاوسانی ناوخۆی وەک هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان هێنایەوە. هەروەها دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی “کەمیی هەندێک جۆری دەرمانی هاوردە” بووەتەوە.
بە وتەی ناوبراو، “هیچ کۆبوونەوەیەک لە حکومەتدا نییە کە باس لە بژێوی ژیان و تەندروستی و دەرمان نەکات” و “دەبێت ئامادەیی خۆمان بۆ قەیران و شەڕ لە بارودۆخی گەمارۆ و گەمارۆی ئابووریدا بپارێزین”.

































































