زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە: ” کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٨٣١،٦٦٦،٠٠٠،٠٠٠) هەشت سەدو سی و یەک ملیارو شەش سەدو شەست و شەش ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە.
ئەوە سەرەڕای ئەوەی بڕی ( ٦،٠٣٠،١٦٦،٥٤٥ ) شەش ملیارو سی ملیۆن و سەدو شەست و شەش هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئاب نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
تێبینی؛ دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوەو لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.


































































