نوسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر و شارەزا و ئەزموونی ١٧ ساڵ لەبواری چارەسەری بە کەڵەشاخ بەشێوازێکی تیۆری و پراکتیکی
ئەنجامدانی کەڵەشاخی تەڕی خوێناوی لە ناوچەی سنگ و سک و پشت، بۆ تەندرۆستیی گشتی و هاوسەنگیی فسیۆلۆژی لە خانماندا، پیویستی بە ڕێکاری ورد و زانستی هەیە بەتایبەت کاتێک ڕێگەچاره (پزیشکی تەواوکاری) پەیڕەو دەکرێن. کەڵەشاخ بە هەردوو جۆرەکەی کەڵەشاخی وشک (Dry Cupping) و کەڵەشاخی تەڕی خوێناوی (Wet Cupping) وەک دوو میتۆدی کاریگەر لە چارەسەرکردنی بنەڕەتیی زۆربەی نیشانەی نەخۆشییەکان سەیر دەکرێن. بەکارهێنانی ئەم ڕێکارانە لە ناوچە هەستیارەکانی وەک سنگ، سک، و پشت، ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە چاڵاککردنی سووڕی خوێن، رێکخستنی سیستمی لیمفاوی، و کەمکردنەوەی ئازارە درێژخایەنەکان، بە مەرجێک بەپێی نەخشەی دیاریکراوی خاڵە گرنگەکان و ڕەچاوکردنی تایبەتمەندییە ئەناتۆمییەکانی جەستەی خانمان دەبێت جێبەجێ بکرێت.
سوود و گرنگی ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ نەخۆشی خانمان چین:
١_ تەندروستی منداڵدان و هێلکەدان، بەهۆی بەهێزکردنی سووڕی خوێن لە بەشی خوارەوەی سک، یارمەتی چالاککردنی هێلکەدانەکان دەدات و وەکو یاریدەدەرێک بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی کیسی هێلکەدان (PCOS) بەکاردێت.
٢_ کەمکردنەوەی گیرانی کۆئەندامی لیمفاوی، ناوچەی سنگ و ژێر باڵ دەوڵەمەندە بە گرێ لیمفاوییەکان؛ ڕاکێشانی نەرمی ڕووکارەکە (بەبێ دروستکردنی زەختی بەرز) یارمەتی ڕواندنی شلەی لیمف و پاککردنەوەی ژەهرەکان دەدات.
٣_ هێورکردنەوەی گرژبوونی ماسولکەکانی نێوان پەڕاسوەکان، لەو خانمانەی دووچاری دڵڕاوکێ، سترێس، ڕاڕایی یان قورسی هەناسەدان دەبنەوە، شادمارەکانی ئەو ناوچەیە خاو دەکاتەوە و بڕی ئۆکسیجین بۆ سنگ زیاد دەکات.
٤_ هاوسەنگکردنەوەی هۆڕمۆنەکان و ڕێکخستن و چالاککردنی
خوێن، کۆئەندامی زاوزێ و سکی خوارەوە، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هاوسەنگیی هۆڕمۆنی ئۆستڕۆجین و پرۆجێستڕۆن دەبێت.
٥_ کەمکردنەوەی ئاوسانی سک (Bloating): ڕاکێشانی ڕووکاری سک یارمەتی دەرکردنی غازات و کەمکردنەوەی فشاری ناو سک دەدات کە بەهۆی گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان لە پێش سووڕی مانگانە دروست دەبێت.
تێبینی: خانمان نابێت لەکاتی دووگیانیدا کەڵەداخ بکەن، وە بە هیچ شێوەیەک نابێت کەڵەشاخ لە سک، حەوز، و خوارەوەی پشت بکرێت؛ چونکە هاندانی سووڕی خوێن لەم ناوچانەدا دەبێتە هۆی گرژبوونی منداڵدان و مەترسیی لەدەستدانی کۆرپەلە،وە بە هیچ جۆرێک کوپی کەڵەشاخ نابێت لەسەر گۆی مەمک و شانەکانی بدرێت؛ چونکە فشاری ڕاکێشانەکە زیان بە کەناڵەکانی شیر، موولولەکانی خوێن، و دەمارە هەستیارەکان دەگەیەنێت.

































































