زاری كرمانجی-سۆران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوکاریی خێرخوازییەک، جلو بەرگی قوتابخانەی بۆ 60 منداڵی ئازیز لە ناوەندی پارێزگای دهۆک دابین کرد.
ڕاگەیاندنی دەرگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: “ئەم هاوکارییە لە چوارچێوەی پشتیوانیی بەردەوامی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ منداڵانی ئازیز و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خوێندنە، بە مەبەستی یارمەتیدانیان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بە ئامادەیی زیاتریان.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە پشتیوانیی منداڵانی ئازیز و خێزانە نیازمەندەکان و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هاوکارییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانەوە، دەرفەتی ژیان و خوێندنی باشتریان بۆ دابین بکات.

































































