رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم رایگەیاندووە، محەممەد سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە رێگەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە داوای پاڵپشتیی هەواڵگریی لە ئیسرائیل کردووە بۆ پاراستنی گەرووی بابولمەندەب لە هەڕەشەی حووسییەکان.
● شازادەی سعوودیە هۆشداری داوە لە زیانە ئابوورییە جیهانییەکان بەهۆی مەترسیی داخستنی ئەو گەرووە ئاوییە کە رۆڵێکی گرنگی لە گواستنەوەی نەوت بۆ ئەوروپا و رۆژهەڵات هەیە، ئەمەش وایکردووە سعوودیە تانکەرەکانی بە دەوری کیشوەری ئەفریقادا بنێرێت.
● لەسەر ئاستی ئەمریکا، واشنتن تاوتوێی بژاردەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حووسییەکان دەکات، هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نیگەرانیی خۆی لە هەر دەستێوەردانێکی سەربازیی راستەوخۆ دەربڕیوە.
رد


































































