محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
پارێزەر و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لانە ئامانج، لە دیدارێکی زاری کرمانجی باس لەو توندوتیژانە دەکات کە بەرامبەر ئافرەتان دەکرێت رایدەگەیەنێت:“ لە كۆمەڵگەی ئێمەدا تا ئێستاشی لەگەڵ بێت بەچاوێكی تر سەیری ئافرەت دەكرێت، لای هەندێ لە چین و توێژەكانیش وایە ئافرەت هێشتا نەگیشتووەتە ئەوەی خاوەن بڕیاری خۆی بێت، بۆیە ئەوە هۆكار بووە كە رۆژانە توندوتیژی بەرامبەریان ئەنجام بدرێت“.
لانە ئامانج، گووتیشی:“ نەبوونی هۆشیاری یاسای بە هۆكاری سەرەكی دادەنێم، دەبێت ئافرەتی كورد بەدوای ئەوەی بگەڕێت و تێ بگات مافی چیە، زۆرجاریش كە توندوتیژی بەرامبەر كچ یا ژن دەكرێت چ لەلای پیاو یان باوك و برا، ئافرەتەكە ناچار دەبێت لەبەر ئەو داب و نەریتە سەقەتەی كۆمەڵگە، دان بەخۆی دابگرێت و هەموو بارودۆخێك قبوڵ بكات، پیاو هەیە قسە بەئافرەتەكەی یا خوشكی یا دایكی دەڵێت، تێ ناگات ئەو قسەیە كاریگەری خراپ بەجێ دەهێلێت لەسەر دەرونیان، ئەو قسە ناخۆشە لە هزری ئافرەتەكە دەمەێنتەوە و بیری بۆ شتی خراپ دەچێت و زۆر جار بەهۆی قسەی نەشیاو ئافرەتەكە پەنای بۆ خۆ كوشتن بردووە، بۆیە قسەی نەشیاو زۆر لەوە خراپترە كە ئازاری جەستەی بدەیت, ئەگەر هاتوو هۆشیاری یاسای هەبێت پێم وایە توندوتیژییەكان بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن و ئەوكاتیش نێوان خێزانەكان جوانتر دەبێت و خێزانی كوردی لە ماڵێكی شەڕان گێزەوە بۆ بەختەوەری هەنگاو دەنێت.