” هاووڵاتییان چاوەڕیێ دابەشكردنی نەوت دەكەن”
نرخی نەوتی سپی ماڵان ئەمڕۆ بۆ خوار 300 هەزار دینار دابەزی و چاوەڕی دەكرێت زیاتریش دابەزێت.
مەولان فەیسەل، كە لە قەزای ناوەندی سۆران كاری فرۆشتن و كرینی نەوت دەكات بە زاری كرمانجی گووت ” ئەمڕۆ نرخی نەوتی سپی ماڵان جۆری پلە یەك بە 280 هەزار دینارە لە بۆرسە تا دەگاتە ماڵان 10 هەز دیناری دەچێتە سەر و بە 290 هەزار دینار دەگاتە هاووڵاتییان.
نەوتی جۆری پلە دوو بە 260 هەزار دینارە و تا دەگاتە ماڵی هاووڵاتییان 10 هەزار دیناری دەچێتە سەر واتە هەر بەرمیلێك بە 270 هەزار دینار دەوەستێت.
مەولان فەیسەل زیاتر روونیكردەوە ” ئێستا هاووڵاتییان زۆر بە كمی نەوت دەكڕن، زیاتر چاوەڕێی ئەوە دەكەن حكومەت لە رێگەی بریكارەكانەوە نەوت دابەش بكات، بۆیە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی نەوتی ماڵان زۆر كزە”.

































































