ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ئەیلول نرخی زێڕ دابەزی، بە جۆرێک نرخی ئۆنسەیەک بە ٤ هەزار و ٣٣٧ دۆلارە، هەر ئۆنسەیەک ٣١،١٠٠ گرامە، یەک مسقاڵ ٥ گم، بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٢٥٠ دینار خەمڵێنراوە.
نرخی ئەمڕۆی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیە:
-نرخی ١مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٩٤ دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ٩٩ دینار بوو.
-نرخی ١ مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ١ملیۆن و ٣ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ملیۆن و ٧ هەزار دینار بوو .
-نرخی ١ مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٩٥٨ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩٦٢ هەزار دیناربوو.
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٨٢٢ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٨٢٥ هەزار دیناربوو.

































































