زاری کرمانجی
دۆناڵد تڕەمپ لە کۆنفڕانسی پارتی کۆمارییەکاندا بەڵێنی بەخشینی پێنج هەزار دۆلاری بە هەر ئەمریکییەکی پێگەیشتوو دا ئەگەر لە هەڵبژاردنە ناوەڕاستەکاندا هەردوو ژووری کۆنگرێس ببەنەوە
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : BBC دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسی سەرانسەریی پارتی کۆمارییەکاندا ڕایگەیاند، ئەگەر حیزبەکەی لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا زۆرینەی کۆنگرێس بەدەستبێنێت بڕی پێنج هەزار دۆلار دەبەخشێتە هەر هاووڵاتییەکی پێگەیشتوو.
ئەم ئۆفەرەی تڕەمپ لە چوارچێوەی کۆنفرانسی حیزبەکەیدا هات کە مەبەست لێی ڕێکخستنی ستراتیژیی هەڵبژاردن و گەرمکردنی گۆڕەپانی سیاسی بوو،
جێبەجێکردنی ئەم پێشنیازە تێچووەکەی زیاتر لە یەک تریلیۆن دۆلار دەبێت چونکە نزیکەی دوو سەد و حەفتا ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی پێگەیشتوو دەگرێتەوە، سەرباری ئەمەش دیموکراتەکان ئەم بەڵێنەیان بە بەتاڵ و بێ بنەما ناوزەد کردووە و جەختیان لەسەر ئەستەمبوونی جێبەجێکردنی لە ڕووی یاسایی و داراییەوە کردووەتەوە.

































































