زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی دارایی عێراق خەرجکردنی 500 ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی جووتیاران ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی حکومەت بۆ پاکتاوکردنی قەرزەکانی کەرتی کشتوکاڵ.
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان قۆناغ بە قۆناغ کار دەکات بۆ دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی جووتیاران، بە ئامانجی ئەوەی لە ماوەی مانگەکانی داهاتوودا سەرجەم شایستە و قەرزە کەڵەکەبووەکان بە تەواوی خەرج بکرێن و دۆسیەکە دابخرێت.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا دڵنیایی داوە کە پابەندە بە دابینکردنی هەموو پێداویستییە داراییەکان بۆ پاڵپشتی و بەردەوامی چالاکییە کشتوکاڵییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە بەرنامەی ستراتیژیی حکومەت بۆ ڕێکخستنەوەی پرۆسەی پارەدان و بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ.

































































