زاری کرمانجی
لە پارێزگایەکی عێراق، بەهۆی دەمەقاڵێ لەسەر نۆرەی بەنزین، دەستڕێژی گوو.لـلە کراو گەنجێک کو.ژرا، مەترسی شەڕی عەشایەری هەیە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای مەیسان ڕایگەیاند،” لە ناو وێستگەیەکی سووتەمەنی لە ناحیەی عەدل، بەهۆی کێشەی سەرپێچی و پێشکەوتنی نۆرەی وەرگرتنی بەنزین لە نێوان شۆفێراندا، دەمەقالێ دروست بووە و دواتر بۆ شەڕەتە.قە گۆڕدراوە، بەهۆیەوە گەنجێک بە ناوی حوسێن عەلیاوی کو.ژرا.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئەمنییەکە، لە شەوی ڕابردووەوە هێزێکی ئەمنیی زۆر لە ناحیەی عەدل بڵاوەیان پێ کراوە بە مەبەستی ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕی عەشایەری لە نێوان بنەماڵەی کو.ژراو و تاوانبارەکەدا.

































































