زاری کرمانجی
ئەم بەیانییە میدیاكانی عێراق ئاماژە بە جوولە پێكردنی هێزێكی زۆر كرد بەرەو سنوورەكانی نێوان عێراق و سعودییە.
لە هەواڵەكان ئاماژە بەوە دراوە ، لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئەم دوایییە بۆ سەر خاکی سعوودیە لەلایە گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بەغدا رێوشوێنی ئەمنیی توندی گرتەبەر و فەرماندەییەکی تایبەتی بۆ چاودێری و رووپێویکردنی ناوچە سنوورییەکان پێکهێنا، بۆ رێگری لە هەر پەلامارێک بۆ سەر دراوسێکانی.
فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەخت دەکاتەوە کە رێگە نادەن خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی تێکدانی ئارامیی ناوچەکە، دڵنیاییش دەدات کە ئەم رووداوانە کاریگەری لەسەر پەیوەندییە پتەوەکانی نێوان بەغدا و ریاز دروست ناکەن.

































































