هەژار ئەنوەر — زاری کرمانجی:
لە سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران جموجۆڵی بازگانی و گەشتیاری بەردەوامە.
سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرن، بۆ زاری کرمانجی، گوتی ” لە دەروازەکەمان جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامە، بەتایبەت کەرتی گەشتیاری جموجۆڵێکی خێراتری بەخۆوە بینیوە”.
سەبارەت بەوەی ئایا هۆکار چییە جموجۆڵی گەشتیاری خێراتر و فراونتر بووە لەم کاتەدا.؟
ناوبراو گوتی “بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ، هەروەها دابەزینی بەهای دراوی وڵاتی ئێران کە سەد دۆلار زیاتر لە چوار ملیۆن زیاترە، بەمەش خەڵکی عێراق و هەرێم بەتایبەت زیاتر گەشت دەکەن بۆ وڵاتی ئێران، بەپێچەوانەوەش گەشتیاری ئێرانیش بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دێن و دەیانەوێت بەشداری ئاهەنگ و سەری ساڵی نوێ بکەن.
راشیگهیاند ” دەروازەکەمان ٢٤ کاتژمێر چوون و هاتن بەڕووی گەشتیاراندا کراوەیە”