مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند كە شەڕ لەگەڵ ئێران “زۆر بە زوویی” كۆتایی دێت و جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەمریكا گەرووی هورمزی كۆنترۆڵ كردووە.
ترەمپ ڕوونیشیكردەوە كە ئێران دەیەوێت بگەنە ڕێككەوتن و ئاماژەی بەوەشدا كە ئەمریكا “سەركەوتنی گەورە” بەدەستهێناوە و تاران ناتوانێت چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، “هەموو شتێك باش دەبێت،”
ترەمپ سەبارەت بە هێرشی بەرفراوانی حووسییەكان و كۆنترۆڵكردنی چەند ناوچەیەكی ستراتیژیی نوێ لە یەمەن ڕاگەیاند ” حووسییەكان نایانەوێت شەڕ لەگەڵ ئەمریكا بكەن

































































