مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كەناڵی حوڕەی ئەمەریكی لە راپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات كە بەرپرسێكی باڵای سعوودیە، پێوەندی بە بەرپرسێكی باڵای عێراقەوە كردووە و پێی راگەیاندووە كە وڵاتەكەی لەو لایەنانە دەدات لە پشت هێرشەكەی پێنجشەم بوون كە كرایە سەر هێڵی نەوتی سعوودیە.
ئەمڕۆ شەممە 12ـی ئەیلوولی 2026، كەناڵی حوڕەی ئەمەریكی لە راپۆرتێكی دا كە پشتی بە چەند سەرچاوەیەكی سەبازیی و سیاسیی عێراق بەستووە راگەیاند “لە دوای بە ئامانجگرتنی بۆری نەوتی سعوودیە لەلایەن میلیشیاكانی عێراقەوە، بەرپرسێكی باڵای سعوودیە پێوەندیی بە بەرپرسێكی باڵای عێراقەوە كردووە و بە توندی قسەی لەگەڵ كردووە و پێی راگەیاندووە، وڵاتەكەی وەڵامی دەبێت بۆ ئەو هێرشە و لەو لایەنانە دەدات كە لە پشت هێرشەكاندایە.”

































































