مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
ئاژانسی هەواڵی مێهری فارسى بڵاوی كردەوە كە مەسعوود پزشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە پەراوێزی لوتكەی بریكس ئەمڕۆ 12ـی ئەیلوولی 2026 لە دیدارێكدا لەگەڵ ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆكوەزیرانی مالیزیا ڕایگەیاند “ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ برا موسڵمانان و دراوسێكانمان نییە، بەڵام ئەوە ئەمریكایە كە دەیەوێت ئێمە، وڵاتانی دۆست و برا، دوژمنی یەكتر بین، لە كاتێكدا هەموومان خوازیاری مافی نێودەوڵەتی و دادپەروەریین.”
گوتیشی “لەسەپاندنی شەڕ بەسەرمان لەلایەن ئەمەریكاوە، ئێمە هیچ بژاردەیەكمان نەبوو جگە لە بەرگریكردن لە وڵاتەكەمان، بۆ بەرگریكردن لە وڵاتەكەشمان، هێرشمان كردە سەر بنكە سەربازییەكانیان كە دەكەوێتە وڵاتانی دراوسێ.”
پزیشكیان جەختی لەوەش كردەوە “دوژمنان پێیان وابوو دەتوانن بە چەند ڕۆژێک ئێران تەسلیم بکەن، بەڵام ئێمە هەرگیز تەسلیم نابین و بە هەموو توانامانەوە بەرگری لە مافەکانی نەتەوەکەمان دەکەین. .”

































































