دوو ڕێگەی سەرەكی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر چاك دەكرێنەوە، كە بەهۆی باران و بەفر لە زۆر شوێن تێكچوونە.
ئەندازیار ڕزگار دۆڵەمەری، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ڕێگەی گۆڕەتوو بۆ شێروان مەزن ئەو شوێنانەی كە تێكچوونە چاك دەكرێنەوە، لەگەڵ ئەوەی ڕێگەی پیران بۆ كاولان كە رێگەیەكی سەرەكییە ئەویش بە هەمان شێوە بەهۆی باران و بەفر كە دارماوە ئەویش چاك دەكرێتەوە.

































































