مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 12ـی ئەیلوولی 2026، تەقینەوەیەكی بەهێز لە نێو جبەخانەیەكی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا لە ناوچەی زەمیر – دەووربەروی دیمەشق روویدا و سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەو وڵاتەش بە بێ باسكردن لە هۆكاری تەقینەوەكە و زیانەكانی راگەیاند “تەقینەوەكە لەناو جبەخانەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگری روویداوە.”
هاوكات سێ رۆژ بەر لە ئێستا تەقینەوەیەكی دیكە لەناو یەكێك لە كۆگاكانی كاتیی كۆكردنەوەی چەك و پاشماوەی جەنگ لە باكووری دەوروبەری ئیدلب روویدا و كە بووە هۆی كوژرانی 14 كەس و برینداربوونی 11 كەسی دیكە .

































































