وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر دوو برای موحسین مەندەلاوی، سەرکردەی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی و جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا سەپاند، ئەمەش بە تۆمەتی پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ کەتیبەکانی حز*بو*ڵڵای عێراقی.
بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەو دوو برایەی مەندەلاوی وەک بەشێک لە «تۆڕێکی ناوچەیی میلیشـ.ـیاکانی سەر بە ئێران» پۆلێن کراون، کە ڕۆڵیان لە دارایی و پاڵپشتیکردنی گرووپە چە*کدارەکاندا هەبووە.
لە کاردانەوەی ئەم هەنگاوەشدا، ڕۆژنامەی «الشرق الأوسط» لە زاری سەرکردەیەکی هاوپەیمانی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاویکردەوە، ئەم بڕیارەی واشنتن لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی «بوومەلەرزەیەکی سیاسی» لە بەغداد و دەروازەیەک بێت بۆ شەپۆلێکی نوێی سزاکانی ئەمریکا کە خۆلێلادانیان بۆ سەرکردە سیاسییە باڵاکان ئەستەم دەبێت.

































































