مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
حكومەتی عێراق بە فەرمانێكی بەپەلەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی، دەروازەی نێودەوڵەتیی شەلامچەی لە پارێزگای بەسرە داخست .
ئەمڕۆ شەممە 12ـی ئەیلوولی 2026، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، دەروازەی نێودەوڵەتیی شەلامچە لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران داخراوە .
سەرچاوە ئەمنییەكانی ناوچەكە هۆكاری داخستنی دەروازەكە وەك “رێكارێكە” لە چوارچێوەی ئەو پێشهاتانەی دوای هێرشە درۆنییەكانی كە كرانە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش رایانگەیاند “ئەو درۆنانەی ئاراستەی خاكی وڵاتەكەیان كراون، سەرچاوەكەیان عێراق بووە.”
.دەروازەی ناوبراو دەكەوێتە رۆژهەڵاتی بەسرە، یەكێكە لە گرنگترین دەروازە سنوورییەكانی نێوان عێراق و ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیار و زیارەتكاران.

































































