زاری كرمانجی – سۆران:
لە فەڕەنسا هاووڵاتییەكی توركیا لەسەر گوێ گرتن لە گۆرانی كوردی هێرش دەكاتە سەر گەنجێكی قەزای ناوەندی سۆران و بریندار دەكات.
باوكی كوڕەكە بەناوی زكری دری، بە زاری كرمانجی گوت: كوڕەكەم بەناوی ئەفشین زیاتر لە 7 ساڵە لە وڵاتی فەڕەنسایە و ئیقامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە و ئێستا دوكانی سەرتاشخانەی هەیە، لە كاتی گوێ گرتن لە گۆرانی كوردی كەسێك كە خەڵكی توركیایە دێتە ناو دوكانەكەی و پێی دڵێ ئەوە بۆ گوێ لە گۆرانی كوردی دەگری، نازانی گوێ گرتن لە گۆرانی كوردی قەدەغەیە، ئەویش دەڵێ بۆ قەدەغەیە من كوردم و گوێ لە گۆرانی كوردی دەگرم، تاوانبارەكە بە مقەسی سەرتاشخانەكەی 4 مقەس لە سینگ و پشتی كوڕەكەم دەدات و بە سەختی بریندار دەكات و دواتر هەڵدێت، پاشان لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە تاوانبارەكە دەستگیر دەكرێت.
باوكی كوڕەكە، زیاتر دەڵێ:” ئێستا كوڕەكەم لە نەخۆشخانەیەكی فەڕەنسایە و لەژێر چاودێری پزیشك دایە”.