محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامی هەیە و ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک نەوتی وەرگرتووە.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی رایگەیاند”دوێنێ نەوتمان بەسەر ١٢٠٠ خێزان و
ئەمڕۆش ١٦٠٠ خێزان دابەشکرد، بۆ بەیانیش بڕیارە نەوت بەسەر ١٨٧٠ خێزانی تر دابەش بکرێت”.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاری دابەشکردنی نەوتی ئەمساڵی بڵاوکردەووە کە تێیدا هاتووە:“ زیاتر لە ٤٣ ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە و زیاتر لە ٢١٥ هەزار خێزانیش سوودمەندبوونە.