محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ هەولێر بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ سەرەڕای پشووی فەرمی لەەر سەلامەتی گیانی خەڵک، دوێنێ پێنج شەممە دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن هاوڵاتییان سەبارەت بە دەرکەوتنی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی نەتەقاوە،تیمەکانی لەناوبردن EOD سەر بەرێوەبەڕایەتیمان دوو چاڵاکیان ئەنجامدا، لە گوندی ئاشی بڕە گوێز لە قەزای چۆمان کە ژمارەیەک پاشماوەی جەنگی گواسترانەوە و لە نزیک رێگای سەرەکی لە چیای زۆزک لە ناحیەی دیانا کە زۆرێک لە هاونیشتیمانیان سەردانی ئەو شوێنە دەکەن چەند مینێکی دژ کەسی لە جۆری V69 لەناوبردران“.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ هەولێر داوا دەکات لەهەر شوێنێک هاووڵاتی پاشماوەی لەمجۆرەی بینی راستەوخۆ تیمەکانیان ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات بگەنە شوێنەکەو پاشماوەکان بگوازنەوە بۆ لەنێو بردن.