رۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
بە پێی ئامارەكانی دەستەی وەبەرهێنانی سۆران، حەوت هەزار كرێچی لە سنوری ئیدارەی سۆران هەن، لەو رێژەیە پێنج هەزار لە سەنتەری قەزای سۆرانن، رۆژانە 60 داواكاری خانووی كرێ هەیە و خانووی كرێش دەست ناكەوێت.
فەتحی برادۆستی، یەكێك لە خاوەن نوسینگەكانی خانووبەرە لە قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند” رۆژانە داواكاری زۆرە بۆ بە كرێ گرتنی خانوو، بەڵام لە ئێستادا تەنیا یەك خانووش نەماوە بۆ بەكرێدان لە سەنتەری سۆران”،
ئەوەش دەڵێ:”رۆژ هەیە نزیكەی دە خێزان بۆ ئەم مەبەستە سەردانمان دەكەن”،
برادۆستی باس لەوە دەكات زۆربەی داوكارانی خانووی كرێ، ئەو گەنجانن كە تازە پرۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجام داوەو دەست نەكەوتنی خانووی كرێ بۆتە گەورەترین لە بەردەم ئەوان”،
ئەم خاوەن نوسینگەیە، باس لە هۆكارەكانی هەزمەی خانووی كرێ دەكات و دەڵێ” هۆكاری نەمانی خانووی كرێ دەگەڕێتەوە بۆ رێگریەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، لە دروست كردنی خانوو، رێگە پێدانی دروست كردنی خانوو راگیراوە و مامەڵەكانی بە تاپۆ كردنی خانووە سەكەنیەكان راگیراوە، بۆیەش ئەو كێشەیە دروست بووە، ئەگەر رێگە بە خەڵك بدەن خانوو دروست بكەن، چ بۆ خۆیان یا بۆ بە كرێ دان، ئەو پاڵەپەستۆیە دروست نابێت”.