ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
توێژەرێکی باڵای سەلامەتی لە کۆمپانیای Anthropic’s هۆشداری داوە کە AI بەو خێراییەی پێشدەکەوێت، ئەگەری هەیە زیاتر لە 10% بتوانێت هەموو مرۆڤەکان بکوژێت لە ماوەی دەیەی داهاتوودا.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : BBC لێدوانەکەی ئیڤان هوبینگەر توێژەری باڵای سەلامەتی لە کۆمپانیای ئەنترۆپیک، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرەڕای کەمی مەترسیی مۆدێلە سەرەتاییەکان بەڵام خێرایی پەرەسەندن و توانای خۆ باشترکردنی تەکنەلۆژیاکە لە دەیەی داهاتوودا دەکرێت هەڕەشەیەکی جدی دروست بکات.
مەترسیی لەناوچوون و دانپێدانانی توێژەرانی بواری سەلامەتی بەوەی کە ئەگەری زیاتر لە دەیەک لە سەددا هەیە زیرەکی دەستکرد ببێتە هۆی لەناوچوونی مرۆڤایەتی و خۆ باشترکردن، کە نیگەرانییە سەرەکییەکە لە توانای داهاتووی زیرەکی دەستکرد دایە بۆ پەرەپێدانی خۆی بەبێ یارمەتی مرۆڤ و بەڕێوبردنی رۆڵی کۆمپانیاکان.
کەسایەتییە پێشەنگەکانی بواری AI زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دەدەن سەبارەت بەو مەترسییەی ئەم تەکنەلۆژیایە دروستی دەکات.
بەڵام ئەو هۆشداریانە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زۆر توندتر بوون، چونکە بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕەنگە کۆمپانیاکان کێشەیان هەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی AI.

































































