زاری كرمانجی :
هێزە چەكدارەكانی ئوردن رایگەیاند “لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا شانشینی ئوردن ڕووبەڕووی پەلامارێكی مووشەكی بووەتەوە كە لە خاكی ئێرانەوە ئاراستە كرابوو و توانیویانە 18 مووشەكیی بالیستی تێكبشكێنن.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئەیلوول، هێزە چەكدارەكانی ئوردن لە ڕاگەیەندراوێكی دا ئاشكرای دەكات “سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانی مامەڵەیان لەگەڵ 20 مووشەكی بالیستیدا كردووە كە بەرەو خاكی ئوردن هەڵدرابوون و لە خاكی ئێرانەوە ئاراستە كرابوون. هاوكات ڕوونی كردەوە، بەرگرییە ئاسمانییەكان توانیویانە بە سەركەوتوویی 18 مووشەك تێكبشكێنن و لەناویان ببەن.”
ئەوەشی خستەڕوو “دوو مووشەك لە ناوچەی چۆڵ و دوور لە ئاوەدانی كەوتوونەتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەش كرد كە پڕۆسەكانی چاودێریكردن، بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن تا ئێستاش بەردەوامن.”
هێزە چەكدارەكانی ئوردن بەپێی هەڵسەنگاندنە مەیدانییەكان جەختی لەوە كردەوە كە هیچ زیانێكی گیانی بەهۆی ئەو دەستدرێژییە مووشەكییەوە تۆمار نەكراوە.

































































