مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆكی رووسیا، داوای كردووە بە زووترین كات كۆتایی بە شەڕی ئۆكرانیا بهێنێت، كە ئەوەش وادەكات پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و ڕووسیا بە تەواوی باش ببنەوە.”
یوری ئوشاكۆڤی یاریدەدەر لە كرملن، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند “لەم پەیوەندییەدا، هەردوو سەرۆك باسی ئەنجامەكانی سەردانەكەی ستیڤن ویتكۆف و جێرید كوشنەری نێردەی ئەمەریكایان كرد بۆ مۆسكۆ و كییێڤ لە كۆتایی هەفتەی رابردوو كە هەردوو سەرۆك بە ئەرێنی وەسفیانكرد.”
بەرپرسەكەی كرملین ئاماژەی بەوەشكردووە كە پوتن ئەو شتانەی بە ترەمپ گوتووە كە بە بڕوای ئەو پێویستە ئەمەریكا ئەنجامیان بدات كە یارمەتیدەردەبن لە كۆتاییهێنان بە جەنگەكە.
ئەوەشی باسكرد كە ترەمپ بەڕوونی جەختیكردەوە لەسەر خواستی كۆتاییهێنان بە جەنگەكە بە زووترین كات، كە ئەوەش دەستبەجێ گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و رووسیا بۆ باری ئاسایی خۆیان.”

































































