رۆژان قیاس – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەو پڕۆژە گەشتیاریانەی لە نێو گەلی عەلی بەگ هەبوون، گلەییەكی زۆر لەسەر سیمای شوێنەكە دەكرا و پڕۆژەكانیش وەكو پێویست نەبوون، بۆیە بڕیار دراوە بە شێواز و دیزاینێكی نوێ وەبەرهێنانی زیاتر لە گەلی عەلی بەگ بكرێت، مەبەست لە وەستاندنی ئەو پرۆژانە بۆ زیاتر گەشەپێدان و جوانكردنی ئەو شوێنە گەشتیاریانە بووە”.
د. فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گستی گەشتوگوزاری سۆران، ئەوەشی خستەڕوو:” لە ئایندەیەكی نزیكدا بە چاودێری ئەنجومەنی وەزیران، ئەو پڕۆژەیەی لە گەلی علی بەگ راگیراوە، لە رێگەی رێكخراوی بیانییەوە دەست پێ دەكرێتەوە”.