زاری كرمانجی
سەرۆكی لەشجوانی لە سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئاگاداری وەرزشوانان و لەشجوانانی خۆشەویستی ئیدارەی سۆران دەكەینەوە كە خوڵی راهێنەرایەتی و خوڵی دادوەری لەشجوانی دەكرێتەوە .
مامۆستا محەمەد سەرۆكی لەشجوانی لە سۆران، ئەوەشی خستەڕوو، خوولەكە لە ژێر سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی عیراقی بۆ یەکەمجار لە سۆران لە رێکەوتی 11/ 9 / 2026 لە ژێر چاودێری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت، لە هەموو شارەکانی کوردستان و عیراق دەتوانن بەشداری ئەم خوڵانە بکەن .
گووتیشی:” بروانامەکان لە لایەن یەكێتی ناوەندی عێراق پەسەند دەکرێت بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانە بکەن :
07504525681
07504137014

































































