عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە 7ی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بۆ تەرخانکردنی پلەی وەزیفی و گرێبەست بۆ دەرچووانی ساڵانی پێشوو لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، بڕیارەکە دوای ئەوە دێت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەرچووان جارێکی دیکە لەبەردەم بینای وەزارەتی دارایی لە بەغدا کۆبوونەوە و داوای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی حکومەتیان کرد بۆ دامەزراندنیان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دابەشکردنی ئەو پلە وەزیفییانە بەپێی پێویستی ڕاستەقینەی وەزارەتەکان و دامەزراوە گشتییەکان دەبێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و سوودوەرگرتن لە سەرجەم توانا مرۆییەکان.
دەرچووانی ساڵانی پێشوو ماوەی چەند ڕۆژێکە لەبەردەم بینای وەزارەتی دارایی مانیان گرتووە، و ئەم هەنگاوە نوێیەی حکومەت لە کاتێکدایە کە کابینەی ئێستای عێراق ڕووبەڕووی فشاری بەردەوامی شەقام بووەتەوە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و چارەسەرکردنی دۆسیەی دامەزراندنی گشتی.

































































