زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، ڕایگەیاند:” چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دیانا دەرچوون بە مەبەستی پشکنین و جەولە و لە ئەنجامدا توانیان لە دوو کەیسی جیاواز دەست بەسەر سێ پیکاب داری تەڕ بکەن لە گوندی هەسنانی سنووری ناحیەی دیانا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، ئاشکراشی کرد:” لە کەیسی یەکەم دەست بەسەر (٢) پیکاب داری تەر داگیرا کە تۆمەتبار لە کاتی لێدانی شۆفڵ لە زەوی دارەکانی شکاندبوو بە بێ مۆلەتی یاسایی .
دووپاتی لەوەکراوەتەوە، لە کەیسی دووەم تۆمەتبارێک کە هەڵسابوو بە بڕینی (١٠) داری تەڕ دواتر دەست بەسەر دارەکان گیرا و پەراوی لێکۆلینەوەیان بۆ رێکخرا و لێکۆلینەوەش بەردەوامە.

































































