شه‌هلا سۆفى- زارى كرمانجى:
توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستیی كه له گۆڤاری پزیشكیی نێوده‌وڵه‌تی Journal of Translational Medicineدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانایان و توێژه‌رانی زانكۆی “ئیست ئه‌نگلیا” (UEA) به هاوكاریی كۆمپانیای بریتانی “ئۆكسفۆرد بایۆداینامیكس”، په‌رده‌یان له‌سه‌ر نهێنی و میكانیزمه بایۆلۆجییه هاوبه‌شه‌كانی پشت دیارده‌ی شه‌كه‌تی و ماندوبونی درێژخایه‌ن له پێنج نه‌خۆشیی سه‌ره‌كی و جیاوازدا لاداوه، كه ساڵانێكی زۆره پزیشكانی توشی سه‌رسوڕمان كردوه.
توێژه‌ران به به‌كارهێنانی پلاتفۆرمی پێشكه‌وتوی ته‌كنه‌لۆژیای جینۆمی سێ ڕه‌هه‌ندی به ناوی «EpiSwitch® Orion»، له جیاتی شیكردنه‌وه‌ی ته‌قلیدی ڕیزبه‌ندیی ترشی ناوه‌كی (DNA)، لێكۆڵینه‌وه‌یان له شێوازی چه‌مانه‌وه و كارلێكی پێكهاته‌ی سێ ڕه‌هه‌ندیی جینۆم له‌ناو خانه‌كاندا ئه‌نجامدا.
ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌ریانخست كه هه‌رچه‌نده ئه‌و نه‌خۆشییانه له ڕوی سه‌رچاوه و هۆكاری ده‌ستپێكردنه‌وه زۆر له یه‌كتر جیاوازن؛ به جۆرێك هه‌ندێكیان به‌هۆی هه‌وكردنی ڤایرۆسی، هه‌ندێكیان به‌هۆی شۆكی ده‌رونیی قوڵ و هه‌ندێكی تریان به‌هۆی هێرشی به‌رگریی له‌شه‌وه دروست ده‌بن و له‌سه‌ر ئاستی جینه تاكه‌كاندا لێكچونی كه‌م له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام هه‌مویان له‌سه‌ر یه‌ك تۆڕی ڕێكخستنی بایۆلۆجیی هاوبه‌ش كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌م تۆڕه هاوبه‌شانه له چه‌ند سیستمێكی زۆر هه‌ستیاری جه‌سته‌دا چڕ ده‌بنه‌وه، له‌وانه: سیستمه‌كانی ڕێكخستنی به‌رگریی له‌ش و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن، كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خانه‌كان ناسراو به «میتۆكۆندریا»، ڕێكخستنی پرۆسه‌ی زینده‌پاڵ (میتابۆلیزم)، ڕێڕه‌وه‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌مار و ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌كان، و میكانیزمی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فشار. ئه‌م شێوانه هاوبه‌شه له ئاستی كۆنترۆڵی خانه‌كاندا هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه هاوبه‌شه‌كانه، وه‌ك شه‌كه‌تیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و به‌رده‌وام، ته‌مومژاویبونی مێشك (Brain Fog)، كه‌مبونه‌وه‌ی توانای ته‌ركیز و بیره‌وه‌ری، تێكچونی قوڵی خه‌و، و دابه‌زینی توندی توانای ڕۆژانه‌ی نه‌خۆشه‌كان.

































































