شههلا سۆفی- زاری كرمانجی:
بەپێی ماڵپەڕی گۆڤاری “کەنتری لایف”، ماڵەکە کەوتووەتە نیمچە دوورگەی “ڕۆزلاند” لەسەر کەناراوی باشووری بەریتانیا؛ ڕووبەری گشتی موڵکەکە نزیکەی ٧٤ هێکتارە و ڕوانینێکی ڕاستەوخۆی هەیە بۆسەر کەناراوەکان، هەروەها ڕووبەرێکی ئاوی بە درێژایی نزیکەی ١٦٠٠ مەتر لەسەر کەنداوی “جێرانز” لەخۆدەگرێت.
ماڵەکە لە پێكهاتووه له6 ژووری نووستن، ٦ ژووری میوانداری، ٤ گەرماو، چێشتخانەیەکی گەورە، ، ژووری ژەمی بەیانیان و ژوورێکی تایبەت بە ڕێکخستنی گوڵ پێکهاتووە ژووری خوێندن..
مێژووی تۆمارکراوی ماڵە سەرەکییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٦٣، کە “ڕاڵف دی ڕێستاک” یەکەم نیشتەجێی تۆمارکراوی بووە. دواتر لە سەدەی شازدەهەمدا لەلایەن خێزانی “مۆهون” کڕدراوە، بەرلەوەی لە ساڵی ١٦٢٠دا بە “نیکۆلاس کیمپ” بفرۆشرێت و بۆ چەندین نەوە لەژێر دەستی ئەو خێزانەدا بمێنێتەوە. لە ساڵی ١٧٨٠دا “هێنری هارس” موڵکەکەی کڕییەوە، لەکاتێکدا لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا وەک شوێنی نیشتەجێبوونی ئەندامانی “سوپای کشتوکاڵی ئافرەتان” بەکارهاتووە
ئهم خانووه بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە و بۆ دووەمجار لە ساڵی ١٩٤٥ەوە بۆ فرۆشتن دانرا بە بڕی نزیکەی ١٧ ملیۆن دۆلار

































































