ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
سەرجەم جوتیارانی دەڤەیری باڵەكایەتی ئاگادار دەكرێنەوە، كاتژمێر 8 ى بەیانی ڕۆژی سێ شەممە بەرهەمی تەماتەیان بە نرخی ڕۆژانە لێوەردەگیرێت.
دلشاد حسێن بەڕێوبەری کشتوکاڵی چۆمان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند؛ “ لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ٨ بەیانی دوو یان سێ بارهەڵگری گەورە دێنە سنووری قەزای چۆمان دەست دەکەن بە وەرگرتنی تەماتەی خۆماڵی جوتیارانی ئەو سنوورە بە نرخی ڕۆژانە “.
ئەوەشی ڕوون کردەوە؛ وەرگرتنی بەرهەمی تەماتەی جوتیاران بێ سنوورە، لە بەیانیەوە دەست بە وەرگرتنی بەرهەمی تەماتە دەکرێت، تا ئەو کاتەی بەرهەمی تەماتە هەبێت وەردەگیرێت و هەرکاتێکیش بەرهەمەکە لە لایەن جوتیاران تەواو بوو پرۆسەی وەرگرتنەکە کۆتای دێت”.
گوتیشی؛ “پڕۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی تەنها بۆ جووتیارانی دەڤەری باڵەکایەتیە، لە ڕێگەی ئەم پڕۆسەیە ئاسانکاریان بۆ کراوە، بۆ ئەوەی جوتیارانی ئەو سنوورە سوود دەبن، بۆ بەرژەوەندی گشتی.

































































