ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
داواکارییەکی یاسایی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە کۆمپانیای ئەمازۆن بە بەهای ٢٠ ملیار دۆلار ساختەکاری لە نرخی ڕیکلامەکاندا کردووە.
بەپێی سکاڵایەکی یاسایی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا (FTC) و ٢٢ ویلایەتەوە تۆمارکراوە، کۆمپانیای ئەمازۆن بە نهێنی زیاتر لە ملیۆنێک نرخی ڕیکلامی زیاد کردووە بۆ ئەو کەسانەی کە بەرهەمەکانیان لە ئەمازۆن بڵاو دەکردەوە.
پێدەچێت ئەو پلانە گوماناوییە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەست پێ کرابێت و لە ڕێگەی ئەم فێڵە ئۆنلاینەوە، توانیویەتی زیاتر لە ملیۆنێک کڕیاری ڕیکلام بخاتە ژێر بارودۆخێکەوە کە ناچار ببن پارەی زیاتر بدەن، و لەم ڕێگەیەوە بڕی ٢٠ ملیار دۆلار قازانجی زیاتری بەدەست هێناوە.
FTC بە بی بی سی ڕایگەیاندووە؛ ئەمازۆن تۆمەتبارە بەوەی سیستەمی زیادکردنی ڕیکلامی بە جۆرێک دەستکاری کردووە کە هەمیشە نرخی زیاتری لە بازرگانان سەندووە زیانیان پێ گەیشتووە لە لایەنی ماددیەوە بە مەبەستی زیادکردنی قازانجی خودی کۆمپانیاکە، لە کاتێکدا ئەمازۆن خۆی ئەم تۆمەتانە بە توندی ڕەت دەکاتەوە و بەلاڕێدابردن ناویان دەبات.
دوای ڕاگەیاندنی ئەو داوایە، پشکەکانی کۆمپانیاکە دابەزینیان بەخۆوە بینی و ٢.٥٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

































































