د. ئاوات ئیبراهیم، پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی ئافرەتان و منداڵ بوون، چاودێری دووگیانی و نەزۆكی، دەڵێت:” تا ئێستا هیچ بنەمایەكی زانستی و ئایینی نییە باس لەوە بكات كە خۆ شووشتن لە كاتی سووری مانگانە كاریگەری خراپی هەبێت لە سەر خودی ئافرەتەكە، بەڵكو بە پێچەوانەوە كاریگەریی باشی دەبێت بۆ لایەنی پاك و خاوێنی و تەندروستی جەستە.
ئافرەتان پێویستە راچاوی ئەم خاڵانە بكەن و لە سەر ژیانی خۆیان جێبەجێیان بكەن .
١-پێویستە تا دوو رۆژی یەكەم بە ئاوی سارد خۆی نەشوات، چونكە دەبێتە هۆی گرژبوونی هێلكەدان و دروست بوونی ئازارێكی زۆر .
٢-بەكارهێنانی ئاوی گەرم و مام ناوەند چونكە یارمەتی جەستە دەدات بۆ دابەزینی خوێن و كەم كردنەوەی ئێش و ئازار.
٣-لە دوای خۆ شووشتن گەرم راگرتنی لەش یارمەتی كەمبوونی ئازار دەدات، پاشان وشكردنەوەی قژ بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی گرژبوونی ماسوولكەی مل و هەست كردن بە ئازار، خۆ شووشتن بە شێوەی دوش باشترە.
٤- خواردنی زەنجەفیل، شیرینی و خورما كە دەبنە هۆی پارێزگاری كردنی گەرمی لەش و یارمەتی دابەزینی خوێن دەدەن بە ئازارێكی كەم.
٥-خواردنی گێزەر یارمەتی دابەزینی خوێن دەدات، چونكە ماددەی بێتاكارۆتینی تێدایە ژانی سووری مانگانە كەم دەكاتەوە و بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی ئاسن رێژەی خوێن لە ئافرەتان زیاد دەكات كە قەرەبووی خوێنی رۆیشتوو دەكات.
٦-كونجی، یارمەتی رێكخستنەوەی ئاستی هۆرمۆنەكان دەدات و یەكسانی دەكاتەوە، سووری مانگانەش رێك دەخاتەوە.